PNA - ده‌قى وتارى د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له یادى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان له شارى مه‌هاباد .
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز... نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى...
به‌رێزان، سكرتێر و نوێنه‌رانى حزبه سیاسییه‌كانى كوردستان...
به‌ڕێز... نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران..
به‌ڕێزان.. ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان...
به‌رێزان... كونسوڵ و دیبلۆماته عه‌ره‌بى و ئیسلامى و جیهانیه‌كان.
به‌ڕێزان... كه‌سایه‌تى و زانایانى ئایینى ئیسلام.
خوشك و برایانى خۆشه‌ویست...میوانه به‌ڕێزه‌كان...
ئه‌و كاته‌تان باش...به‌خێر بێن...
ئه‌مڕۆ به‌یه‌كه‌وه و به خۆشییه‌وه یادى 65 مین ساڵرۆژى كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد كه له 22/1/1946دا هاته دامه‌زراندن، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌م یاده به‌خێر هاتنى خوشكى سه‌ربه‌رزى كوردستان خوشكه له‌یلا زانا ده‌كه‌ین،، زۆر زۆر به‌خێر هاتى.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا سڵاو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و گشت خوشك و برایه‌كى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، له هه‌ر شوێنێك دا هه‌ن، سلاو بۆ هه‌ر هه‌موویان.
له‌م یاده‌دا
سڵاو له‌ئێوه‌ى به‌رێز
سڵاو له ئازادى، سڵاو له دیموكراسی ،
سڵاو له دامه‌زرێنه‌رانى كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد، سڵاو له رۆڵه بیرپاكهكانى كه پارێزگاری‌یان له كۆمارى كوردستان كرد.
ئه‌م یاده، یادى تروسكه‌ى رووناكیى و لابردنى تاریكیه،
یادى هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنى زوڵم، یادى كه‌سانى شۆڕشگێڕ و له‌خۆبوردوو دڵسۆزه بۆ نه‌هێشتنى زوڵم و ناعه‌داله‌تى،
یادى هه‌وڵدانه بۆ سه‌رفرازى مرۆڤ و یادى خۆ قوربانى كردنه بۆ گه‌ل و ووڵات، یادى خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و سه‌برگرتن و فیداكاریی و باوه‌ڕبوونه به هێزى گه‌ل و به سه‌ركه‌وتن و به نیشتمان و به پیرۆزى خاكى نیشتمان.
ئه‌م بیره‌وه‌ریه ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌مێژوو یادى فیداكارى پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان و یادى پڕ ئومێدى دڵسۆزانه به داهاتووى رووناكتر، ڕوونكردنه‌وه‌ى پلانى دوژمنانى ئاشتى و ئازادى و یادى ریسواكردنى زیاترى حه‌مه ره‌زا شاى دژ به ئازادى و به ئاشتى و به گه‌ل و ووڵاته.
ئه‌م رۆژه له مێژووى میلله‌تى ئێمه‌دا، رۆژێكى گه‌ش و پرشنگداره له رێگه‌ى خه‌باتى نه‌پساوى دورودرێژى گه‌له‌كه‌ماندا له‌پێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى و گه‌یشتن به مافه رهواكانماندا..
ئه‌مڕۆ یادى ئه‌زموونێك له به‌شێكى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه، كه له هه‌لومه‌رجی شه‌ڕى دووه‌مى جیهانى و، له ئاكامى پهلوپۆكهوتنى رژێمى ستهمكارو ملهۆرى ره‌زا شا و به‌كۆتاهاتنى ئه‌و شه‌ڕه‌دا، كه گه‌له‌كه‌مان ئازادانه و بهپشتهوانى هێزو تواناى زاتى خۆى و هاوكارى هێزه دیموكرات و ئازادیخوازه‌كانى ئه‌وسا و به رابه‌رى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د، پراكیتیزهى مافى چاره‌ى خۆنووسینى كرد‌و كۆماری كوردستانى دیموكراتی له شارى مه‌هابادى خۆشه‌ویست و خۆڕاگردا راگه‌یاند.
ئه‌م ئه‌زموونه، یه‌كێكه له سه‌روه‌رییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و به‌هه‌ق بووه‌ته سمبولى وه‌فادارى و یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى كورد و سووربوون له‌سه‌ر تێكۆشان دژى سته‌مكاران له پێناو ئازادى و مافه ره‌واكاندا وه‌كو هه‌ر گه‌لێكى تر‌ى دنیا....
خوشكان.. برایان
ته‌جروبه‌ى حوكمڕانیى كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد، دووه‌م ته‌جروبه‌ى حوكمڕانى خۆبه‌خۆ و ئازادانه‌ى گه‌لى كورده له به‌شێكى وڵاته‌كه‌یدا. ته‌جروبه‌ى یه‌كه‌م له‌دواى بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕى یه‌كه‌مى جیهاندا، له ماوه‌ى نێوان 1918-1922، له به‌شێكى كوردستانى باشووردا، له سلێمانى، شێخ مه‌حمودى نه‌مر حوكمڕانییه‌كى خۆبه‌خۆى كوردانه‌ى دامه‌زراند. ئێستاش گه‌لى كوردستان له به‌شێكى باشوورى كوردستاندا، ته‌جروبه‌ى سێیه‌م به‌ڕێوه ده‌بات كه به ره‌سمى به هه‌رێمى كوردستانى عێراق ناسراوه‌و له ده‌ستوورى عێراقدا دانى پێدانراوه و له دواى 1991-ه‌وه، ئه‌زموونێكى دیمو‌كراتى و حوكمڕانیى خۆبه‌خۆو ئازادانه‌یه، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجێكى ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى گونجاوتردا كه ئه‌مڕۆ له سایه‌یدا ئه‌م یاده به ئازادى و به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه...
له‌م یاده‌دا جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌وه به‌بیر بهێنینه‌وه كه مێژووى نوێى بزاڤى رزگاریخوازیى كوردستان له بزووتنه‌وه‌ى شێخى نه‌هریی و شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانییه‌وه بگره تا راپه‌رین و شۆرشه‌كانى شێخ مه‌حموود و شێخ سه‌عیدى پیران و بارزان و دامه‌زرانى كۆمار و تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات، پڕه له ههوارزو نشێو، له راپه‌رین و شۆرش، پڕ له سه‌روه‌رى و ده‌سكه‌وت و نسكۆ و زنجیره ئه‌ڵقه‌یه‌كى به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون وبه‌یه‌كه‌وه مێژووى گه‌له‌كه‌مان پێكدێنن. ئه‌و قهوارهیهى ئێستامان له هه‌رێمى كوردستاندا، به‌رهه‌مى ئه‌و مێژووه دوورودرێژهى خه‌باتى نه‌پساوى كورد‌و كوردستانییه‌كانه كه له زۆر وێستگه‌ى مێژوویدا، هه‌ڕه‌شه‌ى مان و نه‌مان و جینۆسایدى له‌سه‌ر بووه و بهسهرفرازییهوه لێى ده‌رچووین و دوژمنان و سته‌مكارانیش ره‌زیل و ریسوا بوون و جێگه‌یان له مێژوودا دیاره له حه‌مه ره‌زا شاوه بگره تا صه‌دام حسێن...
گرنگترین ده‌رسێكى ئه‌زموونى كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد به‌لاى ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه، كه گه‌لى كوردستان تهباى گه‌لانى تر‌ى دنیا، مافى چاره‌ى خۆنووسینى خۆى هه‌یه، مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه به ئازادانه رێگه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتوورى خۆى دیارى بكات. ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تى بۆ هه‌ڵبكه‌وێ كوردیش ده‌توانێ و به تهجرهبهش ساغى كردۆته‌وه كه حوكمڕانێتییهكى مه‌ده‌نى و دیمو‌كراتى و پڕ له ئه‌من و ئه‌مانه‌ت له وڵاته‌كه‌یدا دابمه‌زرێنێ. كورد وه‌كو نه‌ته‌وه گه‌لێكى ئازادیخواز، ئاشتی دۆست و به په‌رۆشى برایه‌تى و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و مافه‌كانى مرۆڤه. ئه‌گه‌ر له ستهمو زۆر ئازاد بێت ده‌توانێ وڵاته‌كه‌ى خۆى به‌ڕێوه ببا‌و ببوژێنێته‌وه‌و گه‌شه‌پێبدات و ئاوه‌دان بكاته‌وه و دۆستایه‌تى-یش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى خۆى و دنیادا بكات.
لێره‌دا هه‌ر دوو نموونه دێنمه‌وه، بێ حیكمه‌ت نییه له ماوه‌ى 11 مانگى ته‌مه‌نى كۆمارى كوردستاندا، ته‌نیا (1) كه‌س كوژرا بێت و ئه‌من و ئه‌مانه‌تێكى ته‌واو له ناوچه‌ى ژێرده‌سه‌ڵاتى كۆمارى كوردستان هه‌بووه، خه‌ڵك له سه‌رو ماڵى خۆى دڵنیا بووه. ئه‌مڕۆش، لێره، وه‌ك ده‌بینن هه‌رێمه‌كه‌ى ئێمه، هه‌رێمێكى پڕ ئه‌من و ئه‌مانه‌تى ناو عێراقه و ته‌نانه‌ت به عێراقهكهى تر ناو ده‌برێت..
نموونه‌ى تر، كه كورد ئازاد ده‌بێت و حوكمى خۆى ده‌كات، ده‌رفه‌تێكى بێ سنوور بۆ ئازادیى راده‌ربرین و بڵاوكردنه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌بیندرێ له سایه‌ى كۆماردا له مههابادو شاره‌كانى تردا، چاپخانه دامه‌زراوه‌و چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار و كتێب به زمانى كوردى، له‌وانه رۆژنامه‌ى (كوردستان) ده‌رچوون و بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌مه سه‌ربارى خوێندن و نووسین به زمانى كوردى و به‌كارهێنانى له‌كاروبارى ره‌سمیدا... دامه‌زراندنى سینهمهو ڕادیۆ و ئه‌مڕۆش له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بینین ئازادیى راده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه چۆته قۆناخێكى ئێجكار گه‌شه‌وه و زێتر له هه‌زار كه‌ناڵى میدیایى كار‌و وه‌زیفه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن كه بووه‌ته مایه‌ى فه‌خرو شانازى بۆ هه‌موومان...
ده‌كرێ له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا نموونه بهێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه زۆر گرنگه ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ین، ئه‌وه‌یه وێراى ئه‌وه‌ى گه كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مێژوودا زوڵمى لێكراوه، دابه‌ش- دابه‌ش بووه و نه‌یتوانیوه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆى دابمه‌زرێنێ و رێگه‌ى پراكتیزه‌كردنى مافى چاره‌ى خۆنووسینى لێگیراوه و لێ زه‌وت كراوه، لێ ناوه‌ڕۆكى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازیى كورد، ناوه‌ڕۆكێكى دیمو‌كراتى و ئینسانى هه‌بووه‌و هه‌یه و دژى ستهموزۆرو دیكتاتۆرییه نه‌ك دژ به گه‌لانى عه‌ره‌ب و فارس و تورك و ئه‌وانى تر. كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك دۆزێكى ره‌واى هه‌یه وله هه‌ر پارچه‌یه‌كى وڵاته‌كه‌شیدا، سه‌ركه‌وتنێك وه‌ده‌ست هاتبێ، سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌رى بووه بۆ ته‌واوى میلله‌تى كورد و كوردستانیه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌و هه‌موو به‌هى خۆیان زانیوه‌و، پێش دامه‌زرانى كۆماریش بارزانیى نه‌مر به هاناى ئه‌ودیوه‌وه چووه‌و له ژێر رابه‌رایه‌تیى پێشه‌وا قازی‌دا، وه‌ك چۆن لهمدیوهدا به گژ داگیركه‌ران و سته‌مكاراندا ده‌چۆوه، ئا له‌ودیویش به‌هه‌مان روحیه‌ت، بۆ پاراستن و داكۆكیكردن له كۆمار له به‌رانبه‌ر رژێمى شاههنشاهیى زۆردارى ئه‌وساى ئێران‌دا به‌ره‌نگاریى كردووه و لێنه‌گه‌ڕاوه ئاڵاى مقاوه‌مه‌ت بێته خواره‌وه..
كورد له ناوچه‌كه‌دا، هۆكارى سه‌قامگیرى و ئاشتى و ئاسایش و داینه‌مۆى وه‌رچه‌رخانه به‌ره‌و برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى به ئاشتییانه و مه‌ترسى نییه بۆ سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌كه‌و گه‌لانى تر... به‌پێچه‌وانه‌وه كورد له‌گه‌ڵ دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و عه‌داله‌ت بووه...
به‌ڕێزان خوشكان برایان...
پێویسته باس له دوو كه‌سایه‌تى چاره‌نووسسازى ئه‌و گه‌له له‌و كۆماره دره‌وشاوه‌ى گه‌لى كوردستان بكه‌ین یه‌كه‌م پێشه‌وا قازى محمه‌د سه‌رۆك كۆمارى كوردستان كه به سیاسه‌ته حه‌كیمانه ئاشتیخوازهكهى گیانى خۆى به‌خشى و گیانى هه‌زاران تێكۆشه‌رى له مه‌رگ رزگار كرد، پێشه‌وا مرۆڤ و مرۆڤ دۆست بوو پێش هه‌موو شت ڕێز له كه‌رامه‌تى كۆمه‌ڵگه‌و مافه سروشتیه‌كانى ده‌گرت باوه‌رێكى پته‌وى به سه‌ربه‌خۆى میلله‌ته‌كه‌ى هه‌بوو باوه‌ڕى به خۆى هه‌بوو له‌ماوه‌ى كورتى كۆمارى كوردستاندا به زانایى خۆى سه‌لماندى كه گه‌لى كوردیش ده‌توانێت و ده‌بێت چاره‌نووسى خۆى به ده‌ستى خۆى دیارى بكات، ڕێبه‌رو كه‌سایه‌تیه‌كى دیكه كه ڕاسته‌وخۆ له كۆماردا نه‌خشى هه‌بوو بارزانى نه‌مرو پێشمه‌رگه بارزانیه‌كان ڕۆلی گرینگ و مێژووییان نواند له پاراستنى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د و له نه‌یارانى ناوخۆ و ده‌ره‌كى وه ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بوو له پاراستنى كۆمارى كوردستان . بارزانى نه‌مر پله‌ى ژه‌نه‌ڕاڵى پێدرا فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوو، دواى كۆمارى كوردستانیش بارزانى نه‌مر رێبه‌رایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى كوردستانى كرد و بارزانى نه‌مر بوو كه ئاڵاى كوردستانى پاراست ئه‌و ئاڵایه‌ى كه پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د پێى سپاردبوو.
له كۆتاییدا جارێكى تر به‌خێرهاتنى ئێوه‌ى به‌ڕێز ئه‌كه‌ین و زۆر زۆر شادین و خۆشحاڵین كه ئێوه‌ى خۆشه‌ویست لێره ئه‌بینین.
ئه‌وه‌ى ئیمڕۆ لێره‌دا تیشكمان نه‌خسته سه‌رى هۆى شكستى ئه‌م كۆمارهبوو ئه‌ویش چونكه ئه‌مڕۆ له یادى دروست بوونى له یادى ڕاگه‌یاندنى كۆمارى كوردستان له مهاباد ئه‌م بۆنه لێى حازرین. به‌ڕێزان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دوژمنانى ئێمه پێیان وابوو كه كۆمارى كوردستان شكستى هێناو (الى الابد) به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه میلله‌تى كورد زیندووه‌و ئه‌و دهستكهوتانهى كه كۆمارى كوردستان له مهاباد به ده‌ستهات له‌وانه، ئاڵاى كوردستان، چوونه ناو كۆمه‌ڵى خوشكان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ براكانیان، هه‌روه‌ها پێكهێنانى هێزى پێشمه‌رگه‌و چاپه‌مه‌نییه‌كان كه ئێستاش و دواڕۆژیش ئه‌سه‌رى ئه‌مێنێته‌وه.
من جارێكى تر به‌خێرهاتنى یه‌كه‌یه‌كه‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز وخۆشه‌ویست، سكرتێرى لایه‌نه سیاسیه‌كانى خۆشه‌ویست ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى خوشكان برایان میوانانى له‌دوور هاتن دووباره به‌خێربێن ئه‌م یاده له هه‌مووتان پیرۆز بێتن و سه‌ركه‌وتووبن و یه‌كڕیزیش بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاواته خوازین هه‌موو نوێنه‌رانى په‌رله‌مانى كوردستانى عێراق ... هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.