PNA - جیم هۆگلاند له وتارێك كه رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوبۆته‌وه، نووسیه‌تی: ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه شوێن په‌نجه‌ی له رۆژهه‌لاَتی ناڤینی هه‌مه‌رِه‌نگدا هه‌بێ و ده‌ڵێت: جه‌نابی سه‌رۆك, ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كورده‌كان بناسن و له ئامانجه‌كانیان تێبگه‌ن.
واشنتۆن پۆست
به‌پێنوسی: جیم هۆگلاند
یه‌كشه‌ممه 8ی ئاب 2010
ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما بۆرۆژهه‌لاَتی ناڤین، په‌یوه‌سته به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌مای روون و دادپه‌روه‌رانه، و شێوازێكن له وتاربێژیی كه بالاَبوون به رۆح ده‌دات و خوێندنه‌وه‌یه‌كه تا ئه‌وپه‌رِی سۆز و به‌زه‌یی ده‌ربرِین له سروشتی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، به‌لاَم ، به‌داخه‌وه، ئه‌وه نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی گه‌لانی ئه‌و ناوچه سه‌رسه‌خته تێرنه‌بووه‌ی سه‌رنج و هه‌ست بۆلای خۆی كێش ده‌كات.
به‌و شێوه‌یه رێسایه‌ك به‌ته‌نیا یان كۆمه‌ڵێك بنه‌ما ناتوانن برِبكه‌ن له‌گه‌ڵ پێداویستی و ئاره‌زوو و ئه‌ندێشه‌ی عه‌ره‌ب و جووله‌كه و كورد و فارس و تورك و به‌ربه‌ر و ئه‌وانی دی، ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر مه‌به‌ستی سیاسی و رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمێكدا پۆلێنیان بۆ ده‌كرێ، ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك شكستخواردو بوو له‌وه‌ی كه به‌رده‌وامبوون و په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا بخاته نێو بازنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ودۆخی هه‌مه‌رِه‌نگییه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و كوشنده وێنا بكات كه‌ئه‌و ناوچه‌یه له ناوچه‌كانی دی جیاده‌كاته‌وه.
له‌وه‌دا ئۆباما زیانێكی كه‌سی و سیاسی به‌ر ده‌كه‌وێت، وێرِای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكێكی گه‌نجه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی به‌دیهاتووی بۆ ئه‌ژمارده‌كری، به‌لاَم ئه‌و شكستانه ئۆباما له سیاسه‌تگه‌لێكی كاریگه‌ر دوورده‌خه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی مرۆڤایه‌تی ده‌یانگرێته‌به‌ر، وێرِای ئه‌و لاوازییه‌ی مامه‌ڵه‌كردن ده‌رهه‌ق به تێكرِای ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه رۆژهه‌لاَتی ناڤینیان لێ پێكدێ.
هه‌روه‌ها ناجێگیریی په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانیش، به‌وه‌ی كه‌سانێك كه به گه‌رمیی میواندۆستی راهاتوون،دواتر له‌چركه‌ساتێكدا بۆی هه‌یه ببنه هۆكاری رقه‌به‌رایه‌تییه‌ك كه تادوا ته‌مه‌نیان درێژه بكێشێ، وله‌چركه‌یه‌كی تردا هه‌ڵچوونی مه‌ترسییه‌كی نه‌بوو نیشان بده‌ن له‌په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
بۆ نموونه، هه‌وڵه‌كانی ئۆباما سه‌ركه‌وتوو نه‌بو له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاشته‌وایی فه‌له‌ستینی ئیسرائیلی، چونكه ئۆباما یه‌كه‌م جار جه‌ختی له‌سه‌ر گونجاندنی پرانسیپه‌كانی خۆی ده‌كرده‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی هۆكاری دوژمنایه‌تیه‌كه بزانێ، هه‌روه‌ك چۆن دووساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یدا تێپه‌رِی به‌بی ئه‌وه‌ی پێیه‌كانی بخاته ئیسرائیل یاخود كه‌رتی رۆژئاوا.
به‌لاَم له ئێران وشه و كرداره‌كانی ئۆباما شكستیان هێنا و نه‌بوونه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بۆ پاڵه‌وانێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نائومێدانه و ته‌نانه‌ت له وێناكردنی شێوازی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی ده‌سه‌لاَتیشدا سه‌رنه‌كه‌وت، به‌جۆرێك كه سزاكان رۆڵێكی سه‌ره‌كییان نه‌بووه له راپه‌رِینی میللی‌دا.
هه‌روه‌ك وتاری ئۆباما له‌هه‌فته‌ی رابردووداكه تایبه‌ت بو به‌كۆتاهێنانی رۆڵی شه‌رِكه‌رانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، هیچ جۆره هه‌ستكردنێك به‌سه‌ركه‌وتن یان تێگه‌یشتنێكی بۆ ئه‌و ترس ومه‌ینه‌تییانه تێدا نه‌بو كه عێراقی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ساڵی 2003وه چه‌شتوویانه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه, ئه‌و نیگه‌رانییه‌شی باس نه‌كرد سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی عێراق به‌بی به‌شداریكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه له‌سه‌ر نه‌بوونی ره‌هه‌ندی تایبه‌تی دیبلۆماسییه‌تی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به فه‌رامۆشكردنێكی ستراتیجیانه ده‌رهه‌ق به كورده‌كانی باكووری ئێراق، كه ئه‌وان واته كورد گه‌لێكن ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌توانن به شانازییه‌وه بڵێن ئێمه ئازادمانكردن له چنگ شالاَوه‌كانی جینۆساید‌كردن كه سه‌ددام حوسێن له دژیاندا پیاده‌ی كرد، حكومه‌تی ره‌شبینی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و بۆچوونه رۆژنامه‌وانیانه‌ی كه‌سانێكی په‌رۆش بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رابردوو كۆیان ده‌كه‌نه‌وه، له‌وه‌ته‌ی سه‌دام له‌سه‌ر كار لابراوه ئه‌و پێشكه‌وتنه ئابووری و سه‌قامگیرییه سیاسییه نادیده ده‌گرن كه 5-6 ملیۆن كورد له‌سایه‌یدا ده‌ژین.
ئه‌وه‌ی زانراوه كه هه‌واڵی باش وه‌ك هه‌واڵێكی گرنگ سه‌یر ناكرێ، كورد كه‌مینه‌یه‌كی عه‌ره‌بی نین و رێژه‌ی نزیكه‌ی 17% دانیشتووانی عێراق پێك ده‌هێنن.
له بری حكوومه‌ته عه‌ره‌بییه شۆڤێنیه‌كان و" به حكوومه‌تی دابه‌شبووی ئێستای به‌غداشه‌وه"، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێشنیاری كورده‌كانی پشتگوێ خست بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌منی به‌هێز و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی له‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م هاوینه‌دا، تیمه‌كه‌ی ئۆباماش كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاره‌زوویه‌كی پته‌وی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هه‌بوونی حكوومه‌تێكی سێنتراڵی فیدراڵی، هاوسۆزییه‌كی كه‌می له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووی مسعود بارزانی نیشاندا بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاَتێكی لۆكاڵی به‌هێز تر به‌سه‌ر نه‌وت و سامانه سرووشتییه‌كاندا.
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی بارزانی له‌دوا سه‌ردانیدا بۆ واشنتۆن ده‌ڵێت" ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ویلایه‌ته یه‌گكرتووه‌كان واتا و فۆرمی په‌یوه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كانی خۆیمان له‌گه‌ڵ كورد پی بڵی، چونكه ئێمه بیروبۆچوونه‌كانی خۆمانمان خسته‌رِوو و له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه برِیاری خۆی بدات".
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك هۆكاری ستراتیجی هه‌ن وا بكات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بایه‌خی زیاتر به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كورد بدات و هه‌وڵه باشه‌كانیشیان بۆ ده‌ستگرتن به ئاینده‌ی خۆیانه‌وه ره‌چاو بكات، هه‌روه‌كو به‌رِێز فوئاد حوسێن له ئه‌نجومه‌نی ئه‌تلانتیك گوتی، نوخبه‌ی سیاسی توركی و خاوه‌نكارانی تورك دوای سالاَنێك له كێشه‌و دووبه‌ره‌كی، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ی بارزانیدا سازكرد، كورده‌كانی عیراق هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتووبوون له گرتنه‌به‌ری رێگه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له گه‌ڵ دراوسی ئێرانیه‌كانیان و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری ئۆباما ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاران.
ده‌ركه‌وتنی كوردستانی عیراق به‌سه‌قامگیری و به‌راده‌یه‌كی گه‌وره جیاواز و هه‌ڵتۆقیو له‌نیوان توركیا وئێران، پشتێنه‌یه‌كی جوگرافی پێكهاتوو له سه‌ركرده گه‌لێكی غه‌یره عه‌ره‌بی و ئیسلامی پێك ده‌هێنی كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن.
پێده‌چێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئێرانه‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر توركیاش كه‌م بۆته‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆك, ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كورده‌كان بناسن و له ئامانجه‌كانیان تێبگه‌ن. ئیسرائیل و كه‌رتی خۆرئاواش به‌ته‌نیا ناوچه‌یه‌ك نین له رۆژهه‌لاَتی ناڤینداكه شایسته‌ی ئه‌وه‌بن له‌ساڵی داهاتوو سه‌ردانیان بكه‌ن.
زياتر بخوێنه‌وه ....